بەڕێز بەهاء عبد الحسين، سەرۆکی گروپیكي كارد، لەگەڵ بەڕێز پاسکال ڕێنتجێنز، سەرۆکی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی
(IOM) لە عێراق، کۆبووەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لەنێوان هەردوو لایەنەکە تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا، دەرفەتەکانی پەرەپێدانی ژینگەی کار و پشتگیریکردنی بەرنامەکانی ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناکان لە کەرتی تایبەت، خرانە بەرباس؛ بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی دابینکردنی دەرفەتی زیاتر بۆ گەنجان و توانادارکردنیان بۆ بەشداری لە بازاڕی کار، بە پشتگیری کەی و دەستپێشخەریی نسمەت عطاء( نسمة عطاء)
ئەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ دیدگای گروپی كي كارد یەکدەگرێتەوە بۆ دروستکردنی هاوبەشیی کاریگەر لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، بە مەبەستی پشتگیریکردنی گەشەی بەردەوام و بەهێزکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەی عێراقی.

