بە پشتگیری کۆمپانیای کی کارد، ڕۆژێکی ڕاهێنانی تایبەت بۆ منداڵانی خانەی هەتیوەکان« نسمة عطاء »

بە پشتگیری کۆمپانیای کی کارد، ڕۆژێکی ڕاهێنانی تایبەت بۆ منداڵانی خانەی هەتیوەکان« نسمة عطاء » لە زانکۆی ئەمریکیی عێراق ـ بەغدا (AUIB) بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکێک کە ئامانجی پشتگیریکردنی گەشە و پەرەپێدانی تواناکانیان و فراوانکردنی ئاسۆکانیان بۆ داهاتوویەکی ڕوونترە.

ئەم ڕۆژە دەرفەتێکی بەهادار بوو بۆ فێربوون، بەدەستهێنانی ئەزموونی نوێ و پەرەپێدانی تواناکان؛ هەنگاوێک کە گرنگیی وەبەرهێنان لە تواناکانی منداڵان و دابینکردنی دەرفەتی گەشەکردن و دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر دەخاتەڕوو.

سوپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بەشدارییان کرد لە سەرکەوتنی ئەم ڕۆژە و دروستکردنی ئەم ساتە جوان و پڕمانایانە، هەروەها بۆ هەموو ئەوانەی بەردەوام پشتگیریی دەستپێشخەرییە مرۆییەکان دەکەن کە ئامانجیان توانابەخشین بە منداڵان و دروستکردنی کاریگەرییەکی ئەرێنی و بەردەوامە لە ژیانیان.